هه‌ندێ گرووپ به‌رپرسیارێتی هێرشی داڵاهۆیان له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌

پارێزگاری کرماشان وتی: دروستیی پاگه‌نده‌ی بڕێ لە گرووپەکان بۆ قبووڵ کردنی بەرپرسایەتیی رووداوی تێرۆریستیی داڵاهۆ جێی گومانه‌.

بە راپۆرتی هەواڵی مێهر، رۆژی شەممە ۲۰ ی پووشپەڕ گرووپێ لە بەرپرسانی پارێزگای کرماشان بەتایبەت حشمەتوڵڵا فەلاحەت ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس، لە کاتی سەردانی ناوچەی رێژاو لە شارستانی داڵاهۆ کەوتنە بەر پەلاماری چەکداری و ئەم هێرشە بووە هۆی شه‌هیدبوونی دوو کەس و بریندار بوونی چەند کەسی دیکە.

لەم باره‌وه‌ ئەسەدوڵڵا رازانی پارێزگاری کرماشان لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، بە ئاماژه‌ به‌ وردەکارییەکانی ئەم رووداوەی شارستانی داڵاهۆ وتی: بەرپرسانی ئاسایشی و سەربازی سه‌رجه‌م لایەنەکانی ئەم رووداوەوەیان لێکداوه‌ته‌وه.

پارێزگاری کرماشان هەروەها رایگەیاند کە زانیاری زیاتر و نوێتر لە سه‌ر رووداوی داڵاهۆ  پاش به‌ده‌ستگه‌یشتمان ده‌ستبه‌جێ به‌ خه‌ڵکی راده‌گه‌ینین.

رازانی لە وەڵامی ئەم پرسیارە کە ئایا گرووپێک ئەم کارەی گرتووەتە ئەستۆ یا نە، وتی: بڕێ لە گرووپە دژبەرەکان بەرپرسایەتیی ئەم رووداوەیان گرتووەتە ئەستۆ بەڵام راستیی پاگه‌نده‌کانیان جێی گومانه‌ و پشتڕاست نەکراوەتەوە.

News Code 4280

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =