ئه‌نقه‌ره‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق و قاهیرە ئاسایی ده‌کاته‌وه‌

" ببینالی ئیلدریم" جەختی کرد تورکیا تێدەکۆشێ بۆ په‌یوەندییه‌کانی له‌گه‌ڵ سووریا و میسر ئاسایی بکاته‌وه‌.

" ببینالی ئیلدریم" جەختی کرد تورکیا تێدەکۆشێ بۆ په‌یوەندییه‌کانی له‌گه‌ڵ سووریا و میسر ئاسایی بکاته‌وه‌.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " حوریت ده‌یلی "، " بینالی ئیلدریم " سەرۆک وەزیرانی تورکیا رۆژی رابردوو رایگەیاند که‌ هۆکارێک بۆ شەڕ و ناکۆکی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە وەکوو عێراق، سووریا و میسر نییە.

ناوبراو  به‌ڵێنی دا کە پێوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ دراوسێیەکانی ئاسایی بکاتەوە.

ئیلدریم لە وته‌دانێکیدا لە ئاکادێمی سیاسەتی حیزبی حاکمی تورکیا، داد و گەشە، وتی: هۆکاری زۆرمان هەیە بۆ باشتر کردنی په‌یوەندییەکانمان لەگەڵ دراوسێیەکانماندا.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە هەمان کاتدا بە رەخنە لە هەڵسوکەوتی ناتۆ خوازیاری ئاڵوگۆڕ لە روانگەی ئاسایشی ناتۆ بەرانبەر بە سووریا و زیادکردنی یارمەتی بە تورکیا لە ئاست کێشەکانی بەجێماوە لە گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین بوو و وتی: ئەگەر ناتۆ پابەندی ئەرکەکانی خۆی نەبێ لە داهاتوودا کێشە و گرفتی زیاتری تووش دەبێ.

News Code 4279

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =