کەوتنە خوارەوەی لاوێکی سنەیی لە پردی مەڵاویسی/زیندووە

کوڕێکی ۲٨ ساڵ تەمەن ئەمڕۆ سێشەممە لە سەر پردی مەڵاوەیسی هەڵکەوتە لە شەقامی فێردۆسیی ناوەندی شاری سنە کەوتە خوارەوە و بەرپرسان هۆکارەکەی بۆ نەخۆشینی دەروونی توندی ئەم لاوە دەگەڕێننەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵنێری مێهر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵێک لەسەر خۆکوشتنی لاوێکی سنەیی لەسەر پردی مەڵاوەیسی هەڵکەوتە لە شەقامی فێردۆسیی ئەم شارە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت لە تێلێگرام بڵاو بووەتەوە کە رەنگدانەوەیەکی زۆری لە گرووپ و کەناڵەکاندا بوو.

لەم هەواڵەدا بڵاو بووەتەوە کە هۆکاری رووداوەکە بە پێی گێڕانەوە لە خزم و نزیکەکانی ئەم لاوە کە لە شوێنی رووداوەکە ئامادە بوون، گوشار دەروونیی بە هۆی بێکاری راگەیێندرابوو .

بەرپرسانی دایرەی پزیشکی پارێزگاش هۆکاری رووداوەکەیان نەخۆشینی رۆحی و دەروونی توندی ئەم لاوە راگەیاند.

بەرپرسی گشتیی کاروباری کۆمەڵایەتیی ئیدارەی پارێزگای کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ کوڕێکی ۲٨ ساڵ تەمەن لە سنە لەسەر پردی مەڵاوەیسی کەوتووەتە خوارەوە و دەسبەجێ لەلایەن هێزەکانی فریاکەوتنەوە گەیێندرایە نەخۆشخانە.

جەماڵ ئەرشەدی رایگەیاند: بە پێی زانیاریەکانی بەدەستهاتوو ئەم لاوە تووشی نەخۆشیی دەروونیی توند بووە و تەنانەت هەر بەم کۆکارەشەوە لە خزمەتی سەربازی بوێراوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەیکە ئەم لاوە لە رووداوەکە گیانی دەرکردووە و زیندووە، وتی: کەوتنە خوارەوەکە خۆکوشتن نەبووە.

 ئەم لاوە بە بۆنەی کەوتنە خوارەوە کوڵۆکی شکاوە و ئێستا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و لەژێر چاودێریدایە.

News Code 4277

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =