ناردنی ۲٦ وەجبە یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ دەیرەلزووری سووریا

فڕۆکەکانی رووسیا ۲٦ وەجبە یارمەتی مرۆڤدۆستانە بەریتی لە خواردەمەنی و دەرمانیان گەیاندیانە خەڵکی گەمارۆدراوی دەیرەلزوور.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " المنار " فڕۆکەکانی رووسیا ۲٦ وەجبەی یارمەتیی مرۆڤدۆستانەیان گەیاندە خەڵکی گەمارۆدراوی دەیرەلزوور سووریا.

چەند رۆژ لەمەوپێش ئەرتەشی رووسیا بە بڵاوکردنەوەی گرتەیێکی ڤیدیۆیی رایانگەیاندبوو کە ٨ وەجبە ماکی خۆراکی و یارمەتی مرۆڤدۆستانەیان بۆ سەربازانی ئەرتەشی سووریا لە بنکەی ئاسمانیی دەیرەلزوور ناردووە.

پێشتریش رووسیا چەندین یارمەتی مرۆڤدۆستانەی بۆ خەڵک و هێزە ئەمنییەکانی سووریایان ناردبوو.

News Code 4274

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =