پارتی دیمۆکراتی کوردستان سیخوڕی بۆ میت دەکات

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕایگەیاند: ئەگەر پارتى‌و پاراستنی پارتى‌و سیخوڕەکانیان، میتیان ئاگادارنەکردبێت، میت ناتوانێت بچێتە کەلارو کۆمەڵکوژییەکی وەها ئەنجامبدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)و یه‌كێك له‌به‌رپرسه‌ هه‌ره‌ باڵاكانى قه‌ندیل لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات دیدارێكى ئه‌نجامداوه‌و ده‌ڵێت: تورکیا هەموو ڕۆژێک هێرشدەکاتەسەر ناوچە کوردییەکان لە سێ وڵات.

باس له‌وه‌شده‌كات کە توانای دەوڵەتی تورک بەتەنها ئەوەندەنییە کە بتوانێت لەکەلار هەڤاڵ فەرهادو هاوڕێکانی لە ناو ببات، ئەگەر پارتى‌و پاراستنی پارتى‌و سیخوڕەکانیان، میتیان ئاگادارنەکردبێت، میت ناتوانێت بچێتە کەلارو کۆمەڵکوژییەکی وەها ئەنجامبدات.

زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ وتویه‌تى:"پارتى‌و پاراستنی پارتى لەهەرێمەکانی پاراستنی میدیاو هەموولایەک سیخوڕی بۆ میت دەکەن‌و زانیاریی کۆدەکەنەوە، شوێن‌و ماڵ‌و ئۆتۆمبێلی هاوڕێکانمان بەتایبەتی هاوڕێیانی بەرپرسیار دیاریدەکەن‌و دەیدەن بەمیت، میتیش لەم ڕێگەیەوە ئەم هێرشانە دەکات‌و کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدات، ئەگەر پارتى هاوکاری میت نەکات، ناتوانن لەهیچ شوێنێکی کوردستان‌و کەلار یەک هەنگاویش هەڵگرن.

هێرشده‌كاته‌سه‌ر حكومه‌تى عێراق‌و ده‌ڵێت:"تورکیا بۆ لەناوبردنی کوردان ئەرک‌و زەمینەیەکی گەورەی داوە بەمیت، میتیش بەهاوکاری پارتى ئەم ئەرکە جێبەجێدەکات، حکومەتی عێراق خۆی بێدەنگکردووە، تورکیاش هەرێمی کوردستان داگیردەکات‌و بارەگا دروستدەکات، کەچی حکومەتی عێراق هیچ هەڵوێستێکی نییە، ئەمەش بەواتای ئەوەدێت کە هاوبەشن لەو کۆمەڵکوژییانە بۆیە بێدەنگن".

News Code 42730

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha