په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بارزانی و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمەریكا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و شەڕی داعش و هاوكاریكردنی پێشمەرگەیان تاوتوێکرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی راگه‌یاندنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئیواره‌ی ڕابردوو مه‌سعوود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئه‌شتۆن كارتر وەزیری بەرگری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا له‌ پەیوەندییەكی تەلەفۆنییدا پێکه‌وه‌ قسه‌یان کرد.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا دوا گۆڕانكارییە مەیدانییەكانی شەڕی تیرۆریستانی داعش و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان و هێزەكانی عێراقی لە شەڕی تیرۆریستان و هەروەها هاوكاریكردنی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ هێزی پێشمەرگەی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا.

هەر بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان "وەزیری بەرگریی ئەمریكا جەختی لە بەردەوامیی و پابەندبوونی وڵاتەكەی بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەی كردووە و خۆشحاڵیی خۆیشی لە هەماهەنگی و هاوكاری نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق نیشاندا".

لە بەشێكی دیكەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی سوپای ئەمریكا و هێزە هاوپەیمانەكانی كرد لە پشتیوانیكردنی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستان.

News Code 4271

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =