بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی فەیلی، ئەندامی پارتی دیمۆکرات دەڵێت: پارتی و یەکێتی بەرەو لادانی دوو کاندیدی ئێستایان دەڕۆن و دەیانەوێت جێگرەوەیان بۆ پەیدا بکەن لە نێوان کاندیدە سەربەخۆکاندا.
عەلی فەیلی بە رۆژنامەی سەباح جەدید وتی: ناکۆکی پارتی و یەکێتی سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نوێ نییە .
وتیشی: یەکێتی تووشی هەڵە بووە و پێیوایە کە مافی ئەوانە سەرۆک کۆماریی عێراق لە حاڵێکدا ئەمە تێگەیشتنێکی هەڵەیە ، چونکوو بۆ پۆستە حکومییەکان لە عێراق ڕێککەوتن دەکرێت لە نێوان شیعە و سوننە دا و دەبێ کوردیش ڕێککەوتن بکات.
جەختیشی کرد: لیستی کاندیدەکانی سەرۆک کۆماریی عێراق زۆر کەسایەتی سەربەخۆی تێدایە و دەکرێن لە سەر یەکێک لەم کەسانە پارتی و یەکێتی رێککەون و ناوی بدەنە پەرلەمان تا دەنگی پێبدرێت.
بۆچوونی ئێوە