مەسعود بارزانى ڤیتۆی لەسەر هیچ کاندیدێکى سەرۆک وەزیرانی عێراق نابێت

بارەگای بارزانى روونکردنەوەیەکى بڵاوکردوەتەوەو رەتیکردوەتەوە کە مەسعود بارزانى ڤیتۆی لەسەر هیچ کاندیدێکى سەرۆک وەزیران دانابێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەیەک لە میدیاکانى عێراق و هەرێمى کوردستان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردەوە کە مەسعود بارزانى ڤیتۆی لەسەر نوری مالیکى سەرۆکى دەوڵەتى یاسا هەیەو ئامادە نییە رەزامەندی لەسەر کاندیدبوونى بدات.

لەوبارەیەوە بارەگای بارزانى رایگەیاندوە"لە لە ژمارەیەك دەزگەی ڕاگەیاندن و میدیادا وا بڵاو بووەتەوە كە لەسەر بابەتی پڕۆسەی سیاسی و ناوی كاندیدانی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی داهاتووی عێراق، سەرۆك بارزانی پەیامی جیاوازی بۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناردووە".

بارەگای بارزانى دەڵێت" ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نیە. لەگەڵئەوەشدا جەخت لەوە دەكەینەوە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و حكوومەتی داهاتوودا، ناوی كەس و لایەن بە لای سەرۆک بارزانیەوە گرنگ نیە، بەڵكو جێبەجێكردنی دەستوور و بەرنامەی حكوومەتی داهاتووی عێراق گرنگە كە هاوكات ئەو بەرنامەیە دەبێ لەسەر بنەمای هەر سێ پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان بێت".

News Code 42690

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha