ئەمریکا ۵۶۰ سەربازی دیکه‌ دەنێرێته‌ عێراق

وەزیری بەرگری ئەمریکا لە بڕیاری ئەم وڵاتە بۆ ناردنی ٥٦۰ سەربازی دیکە به‌ ئامانجی بەشداری لە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ هەواڵی دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بەگێڕانەوە لە کەناڵی " سومریە نیوز "، وەزیری بەرگری ئەمریکا کە لە عێراقدایە، لە ناردنی ژماره‌یه‌کی دیکه‌ هێزی سەربازی ئەمریکا بۆ وڵاتی عێراق هەواڵی دا.

بە پێی ئەم هەواڵە ئەشتۆن کارتر وەزیری بەرگری ئەمریکا کە دوێنێ گه‌یشته‌ به‌غدای پایتەختی عێراق له‌ لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند کە ئەمریکا ٥٦۰ سەربازی تر دەنێرێ بۆ عێراق.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ئامانجی پێنتاگۆن( وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ) لە ناردنی هێزی سەربازی زیاتر بۆ عێراقی، یارمەتدان بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ گرتنەوەی شاری مووسڵ راگەیاند.

کارتر پێش لەمە لە پێوەندی لەگەڵ بنکەی ئاسمانی " گیاره‌ "ش کە لەم دواییانەدا لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە ئازاد کرا، رایگەیاندبوو کە ئەم بنکە دەکەینە ناوەندی لۆجۆستیک بۆ پاڵپشتیی ئەمریکا تا بۆ پێشڕەوی به‌ره‌و مووسڵ کەڵکی لێوه‌ربگیردرێت.

News Code 4267

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =