ترێزا مه‌ی له‌ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا نێزیک ده‌بێته‌وه‌

ئاندیا لێدسام، یه‌کێک له دوو ڕکابه‌ره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی وه‌رگرتنی کورسی سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا، دواجار له‌م ڕکابه‌رییه‌ کشایه‌وه‌ و ئێسته‌ ترێزا مه‌ی ته‌نیا به‌ربژاری وه‌رگرتنی ئه‌م کورسییه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئیندیپێندێنت، ئاندیا لێدسام، له‌ به‌ربژاره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ نێوخۆییه‌کانی پارته‌کانی بریتانیا، له‌م کێبه‌رکێیه‌ کشایه‌وه‌ و به‌م کاره‌ش خاتوو ترێزا مه‌ی ده‌بێته‌ ته‌نیا به‌ربژاری وه‌رگرتنی کورسی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای بریتانیا.

لێدسام سه‌باره‌ت به‌م کشانه‌وه‌ وتی: ترێزا مه‌ی زیاتر له‌ ۶۰ له‌ سه‌دی ده‌نگی نوێنه‌ره‌کانی پارته‌کانی له‌گه‌ڵه‌ و هه‌ر وه‌ک خۆی به‌ڵێنی داوه‌ داواکاری خه‌ڵکی بریتانیا جێبه‌جێ ده‌کات.

شایانی باسه‌ که‌ ئاندریا لێدسام، له‌ سیاسه‌توانه‌ سه‌رکییه‌کانی بریتانیایه‌ که‌ دژی کۆچ کردن بۆ بریتانیایه‌ و له‌م ڕووه‌وه‌ ڕکابه‌ری سه‌ره‌کی تێرزا مه‌ی بوو.

ئه‌و ته‌نانه‌ت پێشتر وتبووی چون منداڵی هه‌یه‌ و تێرزا مه‌ی ئه‌زموونی منداڵداری نه‌بووه‌، ئه‌وه‌ ئه‌و زیاتر شایسته‌ی وه‌رگرتنی کورسی سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیایه‌. ئه‌م قسانه‌ دواجار بووه‌ هۆی ره‌خنه‌ی یه‌کجار زۆر له‌ لێدسام و ده‌نگه‌کانی به‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر دابه‌زی.

به‌ڵام ترێزا مه‌ی که‌ وه‌زیری ناخۆی ئێستای بریتانیایه‌ ته‌نیا به‌ربژاری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌یه‌ و دوێنێ شه‌و وتی: چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ یانی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ و ئێمه‌ ئه‌مه‌ ده‌که‌ینه‌ ده‌رفه‌تێکی باش بۆ بریتانیه‌کان تاکوو هه‌لی ئابووری باشتریان بۆ بڕه‌خسێنین.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ هیچ هه‌وڵێک بۆ مانه‌وه‌ له‌ یه‌کێتی ئه‌رووپا نادات.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان، ترێزا مه‌ی، دوای مارگارت تاچر، ده‌بێته‌ دووهه‌مین ژنی مێژووی بریتانیا که‌ کورسی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌ وه‌ر ده‌گرێت.

News Code 4266

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =