دیداری گرینگی ڕۆحانی و سه‌ید عه‌مار حه‌کیم له‌ تاران

سه‌رۆک کۆماری ئێران جه‌ختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانی کردنی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی عێراق.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ده‌وڵه‌ت له‌ ئێران، حه‌سه‌ن ڕۆحانی دوێنێ له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکی مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی عێراق دیداری کرد و پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی عێراقی کرد و وتی: گومانی تێدا نییه‌ که‌ یه‌کگرتوویی خه‌ڵکی عێراق ده‌بێته‌ هۆی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر کێشه‌کانی ئه‌م وڵاته‌دا.

سه‌رۆک کۆماری ئێران جه‌ختی له‌ ڕۆڵی هێمنانه‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌ کرد و وتی: ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانی کردنی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی عێراق و هیوادارین هه‌رچی زووتره‌ عێراق به‌ سه‌ر کێشه‌کانیدا زاڵ بێت.

ڕۆحانی زیادی کرد: په‌ره‌دان و به‌‌هێز کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران - به‌غدا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوو وڵات و گه‌لانی ناوچه‌که‌یه‌.

سه‌رۆکی مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی عێراقیش له‌م دیداره‌دا ئاماژه‌ی به‌ دۆخی ئابووری، سیاسی و ئاسایشی دوایین ئاڵ و گۆڕه‌کانی عێراق کرد و وتی: سه‌رکه‌وتنی خه‌ڵکی عێراق له‌ فه‌لوجه‌ ده‌رنجامی یه‌کگرتوویی خه‌ڵکی عێراق بوو و ئه‌م یه‌کگرتوویش تاکوو دواین لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆریسته‌کاندا ده‌مێنێته‌وه‌.

حه‌کیم جه‌ختی کرد: خه‌ڵکی عێراق به‌ هاوئاهه‌نگی له‌ نێوان خۆیانادا، له‌ کورت ترین کاتدا به‌سه‌ر تیرۆریسته‌کاندا زاڵ ده‌بن و کۆتایی به‌م دۆخه‌ ناشیرنه‌ دێنن.

News Code 4264

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =