ئەو  وڵاتانەی تێوەگلاون لە کیمیا بارانی سەردەشت دەبێ وڵامدەر بن

سکرتێری ئەرکانی مافی مرۆڤی ئێران بە ئاماژە بە جەنایەتی مافی مرۆڤی ئەمریکا و پشتیوانی ئەم وڵاتە لە سەدام رایگەیاند: پشکی تاوانی وڵاتانی تێوەگلاو لە کیمیا بارانی سەدەشت دەبێ دیاری بکرێت

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی ئاماژەی دایە رۆڵی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە بۆردومانی کیمیایی سەردەشت.

وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران قوربانیی چەکی کۆمەڵکوژیە و تائێستا 13 هەزار شەهید و زیاتر لە 100 هەزار برینداری چەکی کیمیایی بووە.

جەختیشی کرد کە چەند ساڵ لەمەوپێش رێکخراوەی قەدەغەی چەکی ئەتۆمی لە لاهە، زیاتر لە 15 وڵات کە زیاتر ئەورووپتیین لە گەڵ ئەمریکا، رۆڵیان بووە لە دەستدرێژی سەدام و کیمیا باران کردنی سەردەشت و شوێنەکانی تر . ئەم وڵاتانە دەبێ وڵامدەر بن.

News Code 42633

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha