کارتر له‌ به‌غدا چاوی به‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا که‌وت

ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا سه‌رله‌به‌یانی‌ دوێنێ دوشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر؛ كه‌ناڵی‌ سكای‌ نیوز بڵاویكرده‌وه، ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئاشتۆن كارته‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ عێراق  له‌وانه‌ وه‌زیری به‌رگری عێراق و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ئه‌مریكا.

سەردانەكەی ئاشتۆن كارتەر هاوكاتە لەگەڵ پێشڕەوی هێزە عێراقییەكان لە میحوەرەكانی شەڕ لەدژی داعش و شكستی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ و له‌ده‌ستدانی‌ خاكێكی‌ زۆر.

لەچەند رۆژی رابردوودا هێزە عێراقییەكان توانیان بنكەی ئاسمانی گەیارە كە دەكەوێتە دوری ۱۶ كم خۆرئاوای گەیارە كۆنتڕۆڵبكەنەوە.

پێشتریش هێزە عێراقییەكان توانیان قەزای فەلوجە لە پارێزگای ئەنبار كۆنتڕۆڵ بكەنەوە دوای زیاتر لە دوو ساڵ مانەوەی لەژێر دەستی داعش.

News Code 4261

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =