کوڕی ئۆسامه‌ بێن لاده‌ن هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ ئه‌مریکا ده‌کات

حه‌مزە بێن لادن کوڕی" ئۆسامه‌ بێن لاده‌ن"، ڕێبه‌ری پێشووی گرووپی تێرۆریستی ئه‌لقاعیدە، بە بڵاوکردنەوەی فایلێکی دەنگی، هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد کە تۆڵەی خوێنی باوکی دەکاتەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " رووسیا ئه‌لیه‌وم "، "حه‌مزە بێن لادن"کوڕی " ئۆسامه‌ بێن لاده‌ن" ڕێبه‌ری پێشووی گرووپی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده‌ لە گرتەیێکی دەنگیدا کە لە ئینتەرنێت بڵاو بووەتەوە، هەڕەشەی کردووە کە تۆڵەی خوێنی باوکی لە ئەمریکا دەکاتەوە.

حه‌مزە بێن لاده‌ن  لەم گرتە دەنگییە ۲۱خولەکیەدا هەڕەشەی کردووە کە ئه‌لقاعیده‌ دەچێتە شەڕی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە.

ناوبراو لەم گرتەدا جەختی کردووە کە ئەم تۆڵە، تۆڵەیه‌کی تاکەکه‌سی بۆ ئۆسامە نیە بەڵکوو تۆڵەی تەواوی ئەو کەسانەیە کە بەرگرییان لە ئیسلام کردووە.

شیاوی ئاماژیە کە" ئۆسامه‌ بێن لاده‌ن " رێبه‌ری پێشووی گرووپی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده‌ ساڵی ۲۰۱۱ بەدوای ئۆپراسیۆنی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە شوێنی شاردنەوەی خۆیدا لە پاکستان کوژرا.

News Code 4260

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =