کۆبوونەوەی بەرپرسانی سعوودی لەگەڵ دیمۆکرات، کۆمەڵە و پژاک لە هەولێر

موحسێن ڕەزایی وتی: چەند مانگ لەمەوپێش بەرپرسانی عەرەبستان کۆبوونەوەیان لەگەڵ دیمۆکرات، کۆمەڵە و پژاک لە هەولێر بووە و تا ئێستا جەندین تیرۆریان لە ناوچەی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەری پاسدار موحسێن ڕەزایی فەرماندەی سوپای پاسداران لە یادداشتێکدا لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی سەبارەت بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سعوودیە دژی ئێران کاردانەوەی نیشان داوە.

ڕەزایی نووسی: پشتیوانی فەرمی سعوودیە لە مونافقین نیشانی داوە کە سەرجەم تیرۆرەکانی ئەم گرووپە لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییەدا بە پشتیوانی عەرەبستان بووە.

ئەوەشی وتووە کە چەند مانگ لەمەوپێش بەرپرسانی عەرەبستان لەگەڵ دیمۆکرات، کۆمەڵە و پژاک لە هەولێر کۆبوونەتەوە و دوای ئەوەش چەندین تیرۆر لە ناوچەی کوردستانی عێراق ڕوویداوە.

موحسێن ڕەزایی ڕایگەیاندووە کە پەیامی ئێمە بۆ ئالی سعوود ئەمڕۆ ئەمەیە کە ئێمە دێر تووڕە دەبین بەڵام ئەگەر تووڕەببین ئالی سعوود لە سەر زەوین دەسڕینەوە، دەوڵەتی عەرەبستان بە بەرپرسی تیرۆرییەکانی مونافقین و دژە شۆڕش دەزانین و بەڵگەشمان بەدەستەوەیە.

News Code 4259

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =