بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی کۆڕبەندی بازرگانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوری و بازرگانییه‌كانی نێوان ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له سلێمانی، كۆڕبه‌ندی B2B له نێوان 30 كۆمپانیای دانش بونیان (زانست بنەما)ی ئێرانی له بواره جیاوازه‌كانی پزیشكی و ته‌ندروستی، ئای تی، ئه‌له‌كترۆنیات، نانۆته‌كنه‌لۆجی، موادی كیمیایی، كانزا، په‌روه‌رده و فێركردن، خزمه‌تگوزاری و هاوتاكانیان له رۆژی دوشه‌مه (4ی ته‌موزی 2022)ی له ئوتێل تایتانیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
شاندی بازرگانی – تەکنۆلۆجیای ئێران لەخۆگرتەی کۆمپانیاکانی "دانش بونیان" لە بوارەکانی تەندروستی، ئامێرە پزیشکیەکان، کەرەستە سەرەتاییەکان و کەرەستەی بیناسازی، تەکنۆلۆجیای زانیاری، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بواری زانست و تەکنۆلۆجیای ئێران لە سەردانێکی فەرمی دا لە بەرواری 3 تاکو 6ی (تەموز/7)ی 2022 لە شاری سلێمانی ئامادە دەبن.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه بە رەچاوکردنی نزیکی جوگرافیایی و جەختکردنەوەی بەرپرسانی هەردولا لەسەر بنەمای سیاسەتی فراوان و ستراتیژی و بە مەبەستی پەرەپێدانی هەرچی زیاتری پەیوەندیەکان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تەکنەلۆجی لە نێوان هەردولادا، کردنەوەی ناوەندی بازرگانی و خانەی نوێگەری و تەکۆلۆجیای ئێران (IHIT) لە سلێمانی خرایە بواری جێبەجێ کردنەوە کە لە ماوەی ئەم سەردانەدا بە شێوەی فەرمی لە لایەن بەرپرسانی هەردولاوە کرایەوە و چالاکیە تایبەکانی خۆی دەست پێ دەکات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، سلێمانی وەک یەکێک لە جەمسەرە گرنگە زانستیەکانی عێراق و پێگەی تایبەتی بازرگانی ئەم ناوچەیە وایکردوە ناوەندی بازرگانی و خانەی نوێگەری و تەکنەلۆجیای ئێران لەم ناوچەیەدا دروست ببێت و ببێتە پردی پەیوەندی نێوان چالاکانی هەردولا.
بۆچوونی ئێوە