هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری نەکراوە

ئەندامی هاوپەیمانی یەکێتی، بە ئاماژە بە ئەوەی کە سەفەری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی ئەو یەکێتییە بۆ بەغدا سەگەرێکی بەس سیاسییە، وتی: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نەکراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەیاس سورچی، ڕایگەیاند کە سەفەری بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا بۆ گەییشت بە ڕێککەوتنی سیاسی و یەکدەنگی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێیە و بەس سەفەرێکی سیاسییە.

سورچی زیادی کرد: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نەکراوە.

ناوبراو جەختی کرد کە هەڵوێستی یەکێتی لەسەر بەربژیر بوونی ڕێبەر ئەحمەد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری نەگۆڕاوە.

ناوبراو ئاماژەی دایە سەر ئەگەری دووبارە بوونەوەی سیناریۆی ساڵی 2018.

News Code 42569

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha