یوونان نەوتهەڵگرەکەی ئێرانی ئازاد کرد

کەناڵی تەلەڤیزیۆنی یۆرۆ نیوز ڕایگەیاند کە یوونان ئەمڕۆ نەوتهەڵگرە ڕووسیاییەکە کە نەوتی ئێرانی دەگواستەوە ئازاد کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی یۆرۆ نیوز، یوونان نەوتهەڵگرە ڕووسیاییەکە کە نەوتی ئێرانی دەگواستەوە و 2 مانگ پێش لەسەر داوای دەزگای دادوەری ئەمریکا ڕاگیرابوو، ئازاد کرد.

هەواڵدەری فەڕەنسا لە زمانی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بەندەرەکانی یوونانەوە لە ئازاد کردنی نەوتهەڵگری "پگاس" یان "لانا" هەواڵی داوە.

بەرپرسانی یوونانی ئەو پاپۆڕە کە 115 هەزار تۆن نەوتی ئێرانی دەگواستەوە لە ڕێکەوتی 19 ی ئاپ لە نزیکی دوورگەی ئائوبویا ڕاگرت.

ڕاگیرانی ئەو نەوتهەڵگرە لە چوارچێوەی گەمارۆکانی یەکێتی ئەورووپا کە بەهۆی ئۆپراسیۆنی تایبەتی سەربازی ڕووسیا لە ئۆکراین سەپێندراوە، ئەنجام دراوە.

News Code 42560

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha