سنووری بوون باشترین ده‌رفه‌تی کوردستانه‌ بۆ سەرمایەدانەریی

پارێزگاری کوردستان هه‌لی سنووری بوونی ئه‌م پارێزگاییه‌ی به‌ باشترین ده‌فه‌رت بۆ ڕاکێشانی سه‌رمایه‌گوزاری بیانی بۆ کوردستان ناو برد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌بدولمحه‌مه‌د زاهیدی له‌ دیدار له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له‌ سه‌رمایه‌گوزاره‌ ئاڵمانییه‌کان به‌ ئاماژه‌ به‌م بابه‌ته‌ که‌ کوردستان ده‌رفه‌تی باشی بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری هه‌یه‌، وتی: پارێزگای کوردستان له‌ که‌رتی پیشه‌، کانگاکان، کشت و کاڵی و گه‌شتیاری ده‌فرایه‌تی باشی بۆ ڕاکێشانی سه‌رمایه‌گوزار هه‌یه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی به‌ ده‌رفه‌تی سنووره‌کان له‌م پارێزگایه‌ کرد و وتی: سه‌رمایه‌گوزاره‌کان ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ باشه‌شیان هه‌یه‌ که‌ دوای به‌رهه‌م هێنان، به‌ ئاسانی که‌ل و په‌له‌کانیان بۆ وڵاتانی ناوچه‌که‌ له‌ سنووره‌کانی کوردستانه‌وه‌ هه‌نارده‌ بکه‌ن.

زاهیدی ئاماژه‌ی به‌ سه‌رمایه‌دانه‌ری کۆمپانیای هۆڵدینگی ئاڵمانیا له‌ پارێزگای کوردستان کرد و وتی: بڕیار وایه‌ تاکوو ئه‌م کۆمپانیا ئاڵمانییه‌ کارگه‌ی که‌ل وپه‌لی چیمه‌نتۆیی له‌ کوردستان بکاته‌وه‌ که‌ وڵاتانی دراوسێش پێویستی زۆریان به‌م که‌ل و په‌لانه‌ هه‌یه‌.

زاهیدی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که‌ سه‌رمایه‌دانه‌ره‌ ئاڵمانییه‌کان داوایان کردووه‌ تاکوو له‌ که‌رتی تووتن و ته‌ماکۆ، شیره‌مه‌نی و وزه‌ی پاک به‌شداری بکه‌ن و هه‌موو ئه‌م سه‌رمایه‌گوزاریانه‌ش به‌ ئامانجی هه‌نارده‌ کردن ئه‌نجام ده‌بێت.

ئه‌و زیادی کرد: کۆمپانیا بیانییه‌کان له‌ دوای ئه‌وه‌ن تاکوو له‌ که‌رتی شیره‌مه‌نیدا سه‌رمایه‌گوزاری باش بکه‌ن  چون ئه‌م پارێزگایه‌ ڕۆژانه‌ شه‌ش سه‌د هه‌زار لیتر شیر به‌رهه‌م دێنێت که‌ له‌ داهاتوویه‌کی نزیک ۳ کێڵگه‌ی ئاژه‌ڵداری به‌رهه‌م هێنانی شیری دیکه‌ به‌ گه‌وره‌یی ۳ هه‌زار سه‌ر مانگا به‌ پارێزگاکه‌ زیاد ده‌کرێت.

پارێزگاری کوردستان جه‌ختی کرد که‌ زه‌ویه‌ کشت و کاڵییه‌کانی کوردستان لێهاتووی باشیان بۆ به‌رهه‌م هێنانی ته‌ماکۆی پله‌ بان هه‌یه‌ و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ کۆمپانیا ئاڵمانییه‌کان له‌ دوای ئه‌وه‌ن تاکوو له‌م که‌رته‌شدا سه‌رمایه‌گوزاری باش بکه‌ن و ده‌وڵه‌تیش ئاماده‌یه‌ تاکوو دوای گه‌یشتن به‌ ڕێککه‌وتن هه‌رچی له‌ ده‌ستی هات ئه‌نجامی بدات.

News Code 4256

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =