ته‌رمی شه‌هیدی ڕووداوه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی دالاهۆ به‌ خاک سپێردرا

ته‌رمی حوجه‌توڵا نیک عه‌زم که‌ دوێنێ له‌ ڕووداوی تیرۆریستی شاری داڵاهو شه‌هید بوو به‌ ئامادەبوونی خه‌ڵک و به‌رپرسانی ئێرانی به‌ خاک سپێردرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕێوڕه‌سمی به‌ خاک سپاردنی حوجه‌توڵا نیک عه‌زم له‌ شه‌هیدانی ڕووداوه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی شاری داڵاهو به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ له‌ شاری ئیسلام ئاوای غەرب سه‌ر به‌ کرماشان به‌ڕێوه‌ چوو.

ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ به‌ ئاماده‌یی به‌رفراوانی خه‌ڵک و به‌رپرسانی ناوچه‌که‌ له‌ به‌رده‌م درگای فه‌رمانداری ئیسلام ئاوای غەرب به‌ره‌و گوڵکوی شه‌هیدانی شاره‌که‌ ده‌ستی پێکرد.

بروجردی سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌کی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران و فه‌لاحه‌ت پیشه‌ نوێنه‌ری خه‌ڵکی شاره‌کانی ئیسلام ئاوای غەرب و داڵاهو له‌ مه‌جلیس و کۆمه‌ڵێکی دیکه‌ له‌ به‌رپرسانی پارێزگاکه‌ له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ئاماده‌ بوون.

زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش و مامۆستایانی ئاینی له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌شداریان کرد.

شایانی باسه‌ که‌ حوجه‌توڵا نیک عه‌زم له‌ شاره‌زایانی ئیداره‌ی گشتی پارێزگای کرماشان بوو که‌ ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ له‌ هێرشێکی چه‌کدارانه‌ بۆ سه‌ر ئۆتۆمبیله‌کانی فه‌رمانداری داڵاهو و نوێنه‌ری ئه‌م شاره‌ له‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران له‌ ناوچه‌ی ڕێژاو شه‌هید کرا.

News Code 4255

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =