هه‌ڵاتنی چه‌کدارانی داعش له‌ ڕۆژئاوای که‌رکووک/ئۆپراسیۆن نێزیکه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ حه‌ویجه‌ ڕایگه‌یاندکه‌ زیاتر له‌ نیوه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش له‌ قه‌زای "حه‌ویجه‌" ی ڕۆژئاوی كه‌ركووك ڕایانكردووه‌، له‌وكاته‌ی ده‌زانن ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌ریان نزیك بووه‌ته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کوردستان ۲۴، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه، به‌شێك له‌و چه‌كدارانه‌ جل و به‌رگی خۆیان گۆڕیوه‌ و ده‌م و چاویان هه‌ڵده‌پێكن و به‌ره‌و ناوچه‌ دووره‌ ده‌سته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاكه‌ ڕۆیشتوون.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌م ڕاكردن و خۆ شاردنه‌وه‌یه‌ گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی "زاب" یشی گرتووه‌ته‌وه‌به‌ تایبه‌تی كه‌ ئێستا ئاماده‌كارییه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌و ناوچانه‌دا ده‌ستیپێكردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، باسی ئه‌وه‌ی كردووه، كه‌ به‌شێكی دیكه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش، خێزانه‌كانیان گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ شاری مووسڵ و به‌شێكیشیان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كه‌ خێزانه‌كانیان بگه‌یه‌ننه‌ ئه‌و شاره‌.

له‌باره‌ی كاتی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه، فه‌رمانده‌ی ڕزگاركردنی قه‌زای حه‌ویجه‌ وه‌سفی عاسی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ به‌م نزیكانه‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ده‌ست پێده‌كات بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و قه‌زایه.

 قه‌زای حه‌ویجه‌ شاده‌ماری گه‌وره‌ی كۆنترۆڵكردنی موسڵه، و ماوه‌ی دوو ساڵه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی بوونه‌ته‌ قوربانی ئه‌و تیرۆریستانه‌ و زیاتر له‌ "۵۰۰۰" كه‌سیان كوژراوه‌ و گیراوه‌.

قه‌زای حه‌ویجه‌ "۴۵" كیلۆمه‌تر له‌ ڕۆژئاوای سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوكه‌‌وه‌ دووره.

News Code 4253

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =