هه‌وڵی تورکیا ،سعوودیه‌ و ئه‌مریکا بۆ دابه‌ش کردنی سووریا

موفتی باڵای سووریا ڕایگه‌یاند که‌ تورکیا، سعوودییه‌ و ئه‌مریکا به‌ پیلان گێڕانن له‌ دژی سووریا له‌ هه‌وڵدان تاکوو ئه‌م وڵاته‌ دابه‌ش بکه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی لوبنانی ئه‌لعه‌هد، ئه‌حمه‌د به‌دره‌دین حه‌سوون، موفتی باڵای سووریا  ڕه‌خنه‌ی له‌ ئاکاری بڕێک له‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ و جیهان سه‌باره‌ت به‌ حکوومه‌تی دیمه‌شق گرت.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ جه‌ختی کرد: تورکیا ،سعوودیه‌ و ئه‌مریکا و ڕژیمی زایۆنی له‌ دوای ئه‌وه‌ن تاکوو به‌ پیلان گێڕی له‌ دژی سووریا ئه‌م وڵاته‌ دابه‌ش بکه‌ن.

موفتی باڵای سووریا که‌ له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ چه‌ند نوێنه‌رێکی پارلمانی ئه‌ورووپا قسه‌ی ده‌کرد و له‌ درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: ئه‌ندامانی پارلمانی ئه‌ورووپا ده‌بێت له‌ به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌ زیره‌که‌کانی ئه‌مریکا و هه‌وڵی ئه‌م وڵاته‌ بۆ داگیر کردنی جیهان، بوه‌ستنه‌وه‌ و ده‌نگی خۆیان هه‌ڵبێنن.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، یانا تۆم یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی پارلمانی ئه‌ورووپا که‌ له‌ دیدار له‌گه‌ڵ حه‌سوون ئاماده‌ بوو، جه‌ختی کرد: عه‌ره‌بستانی سعوودی بێجگه‌ له‌ سووریا، له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپایش بۆ په‌ره‌دان به‌ توندڕه‌وی هه‌وڵ ده‌دات.

News Code 4252

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =