هاوشێوه‌یی ڕامبۆ له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌کی مێژووی له‌ واتیکان

یه‌کێک له‌و گه‌شتیارانه‌ی که‌ بۆ دیتنی شاری واتیکان ڕۆیشتبوو، دوای گه‌ڕیان به‌ناو کڵێسه‌کانی ئه‌م شاره‌ وێنه‌یه‌کی مێژوویی دۆزیه‌وه‌ که‌ زۆر له‌ سیلوێستر ستالۆنه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌سۆشێتێد پرێس، له‌ یه‌کێک له‌ نیگارکێشییه‌ ناوازه‌کانی رافائیل، وێنه‌یه‌ک بوونی هه‌یه‌ که‌ زۆر له‌ سیلوێستر ستالۆنه‌ یان ڕامبۆ ده‌چێت.

یه‌کێک له‌ خوێندکاره‌کانی هاروارد دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی بۆ گه‌شتیاری ده‌چێته‌ ئیتالیا له‌م لێکچوونه‌ سه‌یره‌ تێده‌گات و دواجار ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ مێدیاکاندا ده‌زڕێنێت.

ئه‌م خوێندکاره‌ ته‌مه‌نی ۲۰ ساڵه‌ و له‌سه‌ر په‌یجه‌که‌ی خۆی نووسی: هه‌ر که‌ ئه‌م نیگارکێشییه‌ی ڕافائیلم دی تێگه‌یشتم که‌ چه‌ند له‌ ڕامبۆ ده‌چێت.

ئه‌م ڤیدیۆیه‌ که‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م گه‌شتیاره‌ ئه‌مریکاییه‌ له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو بووه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌مان چه‌ند کاتژمێری یه‌که‌مه‌دا زیاتر له‌ ۷۰۰ هه‌زار بینه‌ری بووه.

مێژووی نیگارکێشی دیواری "کاردینال و که‌رامه‌ته‌ وشه‌ییه‌کانی" ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ۱۵۱۱ی زایینی و له‌ یه‌کێک له‌ ژووره‌کانی ڕافائیلی نیگارکێش له‌ واتیکاندا کێشراوه.

ڕافائیل کاری جوانکاری چوار ژووی کۆشکی پاپ له‌ واتیکانی له‌ ئه‌ستۆ بوو که‌ دوای ئه‌وه‌ی ڕافائیل ناوبانگی جیهانی ده‌ر کرد، به‌ ۴ ژووری ڕافائیل له‌ واتیکان ناسرا.

نیگارکێشی ناوازه‌ی ئیتالی، ڕافائیل له‌ میانی ساڵانی ۱۴۸۳ی زایینی بۆ ۱۵۲۰ی زاینی له‌ ئیتالیا ژیاوه‌ و ئه‌م وێنه‌ ناوداره‌ی که‌ له‌ ڕامبۆ ده‌چێت به‌ هاوکاری"لۆرێنزۆ لۆتۆ" کێشاوه.

News Code 4251

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =