بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی بەرخۆدانی ئەحرار ئەلعراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەم دواییە بۆ سەر بنکەی زلیکانی تورکیا هەڵکەوتوو لە باکووری عێراقی لە ئەستۆ گرت.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، گرووپی ئەحرار ئەلعراق لە بەیاننامەی خۆیدا ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنگەلێکی لە دژی هێزەکانی سوپای تورکیا لە خاکی عێراق ئەنجام داوە.
ئەو گرووپە بە تیرۆریستی وەسف کردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە خاکی عێراق جەختی کرد کە هەوڵەکانی ئێمە وەکوو وەڵامێکی یاسایی بە داگیرکاری تورکیا و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و هەروەها ئاسایشی ناوچەکەیە و درێژەشی دەبێت.
بۆچوونی ئێوە