کاتێک کە خانه‌ شێرپەنجەییەکان خۆیان ده‌کوژن

پزیشکه‌کان بەدوای رێگایه‌کی ناهێرشیی نوێیه‌دان کە بتوانن به‌و شێوه‌ تۆفە شێرپەنجەییەکان لە ناو ببه‌ن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر مێتئۆ گێدۆین لە دێپارتمانی ژێنناسییUTSA، رێگایێکی نوێ بۆ کوشتنی خانه‌ شێرپەنجەییەکان داهێناوە.

ناوبراو لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ئەم رێگایە دەتوانێ یامەتیدەری ئه‌و نه‌خۆشانه‌ بێت کە تووشی شێرپه‌نجه‌ن و ناکرێ نەشتەرگەرییان بۆ ئه‌نجام بدرێت.

تاقیکردنەوەکان نیشانیان داوە به‌م شێوازه‌ پاش دوو کاتژمێر زیاتر لە ۹۵ لەسەدی خانه‌ شێرپەنجەییەکان دەکرێنە ئامانج و دەمرن.

گێدۆین و هاوکارەکانی ئەم رێگایەیان لەسەر شێرپەنجەی مەمکی سێ لایەنەی نەرێنی تاقی کردەوە و بینیان کە دەبێتە هۆی وەستانی گەشەی توومۆر و بەرزبوونەوەی شانسی زیندوو مانەوەی دوو ئەوەندەیی مشکە تاقیگەییەکان.

لەم رێگایەدا لە نانۆ زەڕەکان کەڵک وه‌رگیراوە و له‌ ڕێگای شەپۆله‌ تیشکه‌کانه‌وه‌  دەبنەوە کە دەتوانێ لە پێست، ئێسقان و پێکهاتە نەرمەکانی له‌شه‌وه‌ بە بێ هیچ خەسارێک  تێبپەڕێ و کارێک بکات که‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌کان بمرن.

News Code 4248

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =