زانکۆی مەزەبە ئیسلامییەکان لە کوردستان فەقێ وەردەگرێت

سەرۆکی زانکۆی مەزەبە ئیسلامییەکانی کوردستان وتی: ئەو زانکۆیە بۆ ساڵی خوێندنی 1401-1400 بە بەڕێوە بردنی تاقیکاری تایبەت تەلەبەی زانستە دینییەکان لە دوو ئاستی کارناسی و کارناسی باڵا خوێندکار وەدەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر عوسمان یووسفی وتی: زانکۆی مەزەبە ئیسلامییەکان بە پێی مۆڵەتی وەزارەتی زانست، لێکۆڵینەوە و تەکنۆلۆژیا و بە چاوەدێری ڕێکخراوی تاقیکاری ئێران لە نێو تەلەبە شیعەکان و قوتانبجانەی فەرمی زانستە دینییەکانی ئەهلی سوننە لە سەرجەم ئاستەکان خوێندکار وەردەگرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ناونووسی تەلەبەکان و ئەو کەسانەی کە هەلی ئەو باتەیان هەیە لە ڕۆژی یەکەمی جۆزەردانی ئەمساڵەوە دەستی پێکردووە و تا 15 ی پووشپەڕ درێژەی هەیە.

سەرۆکی زانکۆی مەزەبە ئیسلامییەکانی کوردستان زیادی کرد: لە ئاستی کارناسی لە 3 بواری فیقهـ و مافی شافعی، فیقهـ و مافی ئیمامییە و هەروەها زانستی قورئان و حەدیس و بوارێکی مێژووی ئیسلام لە ئاستی کارناسی باڵای ئەمساڵ خوێندکار وەردەگرین.

News Code 42479

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =