بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی یەکشەممە پێشوازیی لە گرووپێک لە نووسەران، کەسایەتییە زانکۆیی و فەرهەنگی و ئەدەبییەکانی کوردی ئێرانی کرد.
ئەو گرووپە لە چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبی بۆ بەشداری لە ریورەسمی ڕوونوێنی لە کۆمەڵەی 6 بەرگی "بزووتنەوەی بارزان" کە لەلایەن ئەنیستیتۆی فەرهەنگی کوردستان لە تاران، لە نووسینی بەهرام وەلەدبەیگی ڕۆژنامەوان و لێکۆڵەری مێژووی سەردەم، لەلایەن بڵاوگەی "سالس" بڵاو کرایەوە، سەفەری هەولیریان کرد و ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی شەممە 28 ی جۆزەردانی 1401 بەڕێوە چوو.
لە ئەو دیدارەدا، نێچروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر گەشە و پەرەپێدانی پێوەندی هەرێم و ئێران لە بوارەکانی فەرهەنگی و ڕۆشنبیری جەختی کرد و هیوای خواست کە پێوەندی فەرهەنگی نیوان لایەنەکان وەکوو دوو وڵاتی دۆست و دراوسێ زیاتر لە ڕابردوو پەرە بستێنێت.
شیاوی ئاماژەیە کە شاندی کوردەکانی ئێران دیداری جودایان لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی و نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێم هەبوو.
بۆچوونی ئێوە