قسەکانی پەمپێئۆ دڵۆپێک لە دەریای جەنایەتەکانی ئەمریکا لە عێراقە

محەمەد بەلداوی لە جووڵەکانی پەرلەمانی حێڕاق بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نائاسایی بە مەبەستی لێکدانەوەی قسەکانی ئەم دواییەی مایک پەمپێئۆ سەبارەت بە تیرۆری فەرماندەکانی شەهید هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق لە جووڵەکانی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی کۆبوونەوەی بەپەلە بە ئامانجی لێکدانەوەی قسەکانی ئەم دواییەی مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا سەبارەت بە تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هەواڵی دا و جەختی کرد: قسەکانی ئەم دواییەی ەپەمپێئۆ دڵۆپێک لە دەریای ئۆپراسیۆنی سەربازی و تیرۆرگەلێکە کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناو عێراق ئەنجامی دەدات.

محەمەد بەلداوی بە وتنی ئەوەی کە بەرپرسیاەێتی ئاژاوەکان و ئاگرتێبەردانی بنکەی ڕێکخراو و ناوەندەکان و کردنە ئامانجی رێبەرانی نەتەوەیی لە عێراق لە ئەستۆی ئەمریکایە، درێژەی دا: جووڵەکانی پەرلەمان و کۆ کردنەوەی واژۆ لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە و پەرەپێدان بە لێکۆڵینەوەکان، ئاشکرا کردنی خاڵە نادیار و ڕاستییەکان سەبارەت بە قسەکانی ئەم دواییەی پەمپێئۆ زەروورییە چونکوو دانپێدانانەکانی ئەو زۆر جیدیە و باس لە ڕوودانی کارەساتێک لە عێراق دەکات.

ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە وتیشی: بە پێی ئەوەی کە ئەمریکا ناوەندە گرینگەکانی عێڕاقی لە کۆترۆڵدایە، دەتوانێت هەر کەسێک لە ناوخۆی وڵات بکاتە ئامانج. تا جێگایەک کە دەرکەوتووە بەرپرسی خزمەتگوزاری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاسپاردەی نهێنی واشنتۆن بووە و ڕاپۆرتی گرینگی خستووەتە بەردەستیان.

محەمەد بەلداوی لە کۆتاییدا وتی: قسەکانی پەمپێئۆ دانپێدانانێکی ئاشکرا سەبارەت بە هەبوونی دەستی ئەمریکا لە دۆسیەی تیرۆری فەرماندەکانی سەهیدە و دەسەڵاتی داد و حکومەتی عێراق ئەبێ بەرپرسانی ئەو دۆسیە ناچار بە وەڵامدانەوە بکەن.

News Code 42467

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha