ڕەوتی سەدر دەستی لە هەموو پۆستە حکومییەکانی عێراق هەڵگرت

رەوتى سەدر لەتەواوی حکومەتی عێراق دەکشێتەوەو هەموو ئەو پۆستانەى بەدەستییەوە بوو چۆڵیان دەکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای بڕیارەکەى موقتەدا سەدر بۆ کشانەوە لە پڕۆسەى سیاسی و کشانەوەى فراکسیۆنەکەى لە پەرلەمانى عێراق بڕیارێکى دیکەى دەرکرد کە ئەویش کشانەوەیە لە تەواوی حکومەت و چۆڵکردنى هەموو ئەو پۆستانەى بەدەستییەوە بووە.

رەوتى سەدر نزیکەى ٤٠ بریکارى وەزیرو پۆستى لە وەزارەتەکاندا هەیە لەگەڵ ٢٠٠ بەڕێوەبەرى گشتى لە دامەزراوەکانى حکومەتی عێراق.

News Code 42463

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =