ئەردۆغان حەشیمەتی 90 لە سەدی کوردی عەفرینی بۆ 10 لە سەد کەم کردۆتەوە

سیاسەتوانی کوردی سووریا وتی: ئەردۆغان دەیەوێت دیمۆگرافیای ناوچەی عەفرین بگۆرێت و بیلکنێت بە تورکیاوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلیم سیاسەتوانی کوردی سوری و هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە وتی: تورکیا وەک داگیرکردن و لکاندنی خاتای دەیەوێت عەفرینیش جیا بکاتەوە و بیلکنێت بە خاکی خۆیەوە.

ساڵح موسلیم بە ئار تی وت: لە عەفرین سیاسەتی داگیر کردن و لکاندن پەیرەو دەکرێت . تورکیا دەیەوێت ئەوەی لە خاتای ڕوویدا لە عەفرین دووپات بێتەوە. ئەوان لە چەند ناوچەی ترەوە خەڵکیان هێناوەتە عەفرین و ماڵیان بۆیان ساز کردووە. حەشیمەتی ۹۰ لە سەدی کوردەکانی عەفرین ئێستا بۆتە ۱۰ لەسەد.

وتیشی: بیانووی تورکیا سەبارەت بە مەترسی و هەرەشە لەسەد ئاسایشی وڵاتەکەی درۆیە و تا ئێستا یەک گولە بەرەو خاکی تورکیا نەتەقێندراوە. تورکیا دوژمنی کوردە.

News Code 42457

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =