داعش ۵ بیری نەوتی لە باشووری مووسڵ سووتاند

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق لە ئاگر تێبەردانی ۵ بیری نەوتی لە لایەن داعشەوە لە کێڵگه‌ی نەوتیی " القیارە " لە باشووری مووسڵ هەواڵیان دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " روسیا الیوم " سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق رۆژی یەکشەممە ڕایانگه‌یاند که‌ ۵ بیری نەوتی لە کێڵگه‌ی  " القیارە " لەباشووری شاری مووسڵ سووتێندراوه.

ئەم کارەی داعش دوابەدوای ئەوە دێت کە هێزە عێراقییەکان توانیان بنکه‌ی ئاسمانی القیارە لە ژێر دەستی ئەم گرووپە تێرۆریستیە ئازاد بکه‌ن.

سەرچاوەکانی ئاگادار لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا رایانگەیاند کە تێرۆریستەکانی داعش بیره‌ نەوتییه‌کانی هەڵکەوتە لە ناوچەکانی ژێر دەستی خۆیانیان ئاگر تێبەرداوە و دووکەڵێکی زۆر ئاسمانی ناوچەکەی داگرتووە.

شیاوی ئاماژەیە کە " حه‌یده‌ر عه‌بادی " سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی شەممە لە ئازادکرانی بنکه‌ی ئاسمانی "القیارە" لە باشووری مووسڵ هەواڵی دا.

ناوبراو لە چاوپێکەوتن لەگەڵ چەکدارانی شەڕ لەگەڵ تێرۆریزمی عێراق لە خەڵکی نەینەوا داوای کرد کە بۆ ئازادیی شارەکانی خۆیان ئامادە بن.

بنکه‌ی ئاسمانی ئه‌لقیاره‌ لە ٥٨کیلۆمەتری باشووری شاری مووسڵ، گەورەترین بنکه‌ی سەربازی لە باکووری رۆژئاوای عێراق دێتە ئەژمار.

News Code 4245

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =