فێرگەی گەشتی ئاسمانی لە کوردستان بکرێتەوە

پارێزگاری کوردستان وتی: بە پێێ دۆخی کەشوهەوا، ناوەندی گەشتی هەوانەوەردی و سروشتی جوان و بە ئامانجی گەشەی وەرزشی ئاسمانی ئەبێ بەستێن بۆ کردنەوەی فێرگەی گەشتی ئاسمانی کوردستان لە مەریوان خۆش بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یەکەمین خولی کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی پاراگلایدر لە سنووری مەریوان پێشنیاری دایە بەرپرسان کە بە پێی ئەوەی کە وەرزشی ئاسمانی پاراگلایدر لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە پێشوازی لێکراوە، ئەبێ بنەمای فێرگەی ئەو وەرزشە لە باری پەروەردەی زانستییەوە لە مەریوان دابنرێت.

زارعی کووشا، ئاسایشی گیانی وەرزشوانان لە وەرزشی ئاسمانی پاراگلایدری گرینگ وەسف کرد و بەڵێنی بە لایەنگرانی ئەو وەرزشە دا کە نووسینگەی بەڕێوەبردنی کێبڕکێیەکانی پاراگلایدر لە مەریوان بکرێتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە پێناسەی زانستی، پاراگلایدر، لە ڕیزی ئەمنترین ئامێرەکانی وەرزشی ئاسمانی دێتە ئەژمار؛ شرۆڤەی کرد کە ئەو وەرزشە کاتێک مەترسیدار دەبێتەوە کە سەرەنج بە دۆخی ئیمەنی نەکرێت و ئەو مەترسییە لە ڕێکخستنی فیرگەی گەشتی ئاسمانی بە ئاسانی فێر دەکرێت.

News Code 42443

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha