زیادە خوازییەکانی تورکیا هۆکاری بەردەوام بوونی دەستدرێژییەکانی لە خاکی عێراقە

یەکیتی نیشتمانی وێڕای سەرکۆنە کردنی هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر باکووری ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: فرەخوازییەکانی تورکیا هۆکاری بەردەوام بوونی دەستدرێژییەکانی لە خاکی عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، یەکێتی نیشتمانی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە هیرشەکانی ئەم دواییەی شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری ئەو ولاتە کە بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەن، کاردانەوەی نیشان دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەو بەیاننامە یەکێتی نیشتمانی هاتووە: فرەخوازییەکانی تورکیا هۆکاری بەردەوام بوونی دەستردێژییەکانی لە خاکی عێراقە. هەوڵە دوژمنانەکانی تورکیا بووەتە بارێک لەسەر کۆڵی وڵاتنی ناوچەکە و کۆمەلگای جیهانی.

یەکێتی لە درێژەی بەیاننامەکەیدا هێناویە: ئەنقەرە لە درێژەی بیرە دوژمنانە و بەرنامە بێ شەرمانەکانی خۆی، خاکی عێراق دەکاتە ئامانج. ئێمە بەش بە حاڵی خۆمان دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەریی زەوینی و ئاسمان بە توندی سەرکۆنە دەکەین.

News Code 42441

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =