دۆزینه‌وه‌ی هه‌وری ئاودار له‌ هاولفه‌که‌ی هه‌ساره‌ی موشته‌ری

هه‌ساره‌ ناسه‌کان له‌ دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی هه‌واڵ ده‌ده‌ن که‌ نیشانی ده‌دات هه‌وری ئاودار له کۆمەڵە هەسارەی شه‌مسیدا بوونی هه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌مه‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ که‌ هه‌ساره‌ ناسه‌کان توانیانه‌ ئه‌م جۆره‌ هه‌وره‌ ئاودارانه‌ له‌ گه‌ردووندا بدۆزنه‌وه‌.

لێکۆڵینه‌وه‌ نوێکان که‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ساره‌ی ISE ۰۸۵۵ ئه‌نجام بووه‌ نیشانی ده‌دات که‌ ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ له‌ ئه‌تمۆسفیری خۆیدا جۆره‌ها هه‌وری ئاوداری هه‌یه‌ و بڕێکیشیان ته‌رزه‌یان له‌گه‌ڵه‌.

ئه‌م هه‌ساره‌ که‌م تیشکه‌ له‌ مه‌ودای ۷.۲ ملیار ساڵی تیشکی زه‌وی دایه‌ و هه‌ساره‌ناسه‌کان به‌م هۆیه‌ که‌ زۆر له‌ موشته‌ری ده‌چێت ناوی هاولفه‌که‌ی موشته‌ریان لێناوه‌.

ئه‌م دۆزینه‌وه‌ نوێیه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ساره‌ ناسه‌کانی زانکۆی کالیفۆرنیاوه‌ ئه‌نجام بووه‌. ئه‌ندرۆ سمیکێر به‌رپرسی سه‌ره‌کی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌، ده‌ڵێت ڕەسەدەکانی ئێمه‌ نیشانی ده‌دات که‌ WISE ۰۸۵۵ له‌ لایه‌ن په‌ڵه‌ هه‌ورێکی زۆر گه‌وره‌وه‌ ده‌ورە دراوه‌، ئه‌م په‌ڵه‌ هه‌ورانه‌ ئاویشیان له‌گه‌ڵه‌.

هه‌ساره‌ی WISE ۰۸۵۵ نزیک به‌ ۵ ئەوەندە له‌ موشته‌ری گه‌وره‌تره‌. هه‌ساره‌ ناسه‌کان ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ به‌ بچووکی قاوه‌ی ناو ده‌به‌ن. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ئه‌م جۆره‌ شتانه‌ی ناو گه‌ردوون ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ن که‌ به‌ ئه‌سته‌می ده‌توانین ناوی هه‌ساره‌یان لێبنین، به‌ڵام ئاڵ و گۆڕه‌ کیمیاییه‌کانیش له‌م هه‌سارانه‌دا زۆر که‌مه‌. هه‌ر بۆیه‌ به‌م جۆره‌ هه‌سارانه‌ ده‌وترێت، هه‌ساره‌ی جۆری نه‌زێ.

هه‌سارناسه‌کان ئه‌م هه‌ساره‌یان له‌ ساڵی ۲۰۱۴ و دوای گه‌شته‌ زانستییه‌کانی لێکۆڵه‌ری WISE دۆزیه‌وه‌. ئێسته‌ش ڕوون بووه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌م شته‌ گه‌ردوونییه‌ به‌ پۆڵێک هه‌وری ئاوداره‌وه‌ ته‌مووره‌ دراوه‌.

News Code 4243

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =