پورتوگال بووه‌ پاڵه‌وانی یۆرۆ 2016

یاری فیناڵی یۆرۆ ۲۰۱۶ به‌پاڵه‌وانێتی پورتوگال کۆتایی هات، کاتێک که‌ به‌ ته‌نیا گوڵێکی کوشنده‌ فه‌ڕه‌نسای برده‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، شه‌وی ڕابردوو لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی یۆرۆی  ۲۰۱۶  لە یاریگای ستاد دیفرانس بە ئامادەبوونی ۹۰ هەزار هاندەر هەڵبژاردەی فەڕەنسا رووبەڕووی هەڵبژاردەی پورتوگال بوویەوە.

لەتایمی یەکەمدا و لە خولەکی ۱۸دا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگال پێکرا و به‌ گریانه‌وه‌ زه‌وینی یاریه‌که‌ی به‌جێهێشت.

تایمی یه‌که‌م و دووه‌م به‌ بێ گۆل کۆتایی هات و یارییەکە چووە کاتی زیادکراوەوە ئه‌گه‌رچی تایمی یه‌که‌می زیادکراویش هه‌ر به‌ بی گۆڵ بوو و هیچ یانه‌یه‌ک نه‌یتوانی گۆڵ بکات.

لەتایمی دووەمی زیادکراودا و لە خولەکی ۱۰۸دا ئیدێر لۆپێز گۆڵێکی کوشنده‌ی له‌ فەڕەنسا دا و پورتوگالییەکانی  بۆ یه‌که‌م جار کرده‌ پاڵه‌وانی یۆرۆ ۲۰۱۶.

News Code 4242

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =