۵ سەربازی تورکیا لە هەکاری کوژران

بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە بەردەم ڕێگای سەربازانی تورکیا ۵ سەرباز لە ناوچەی شەمدینلی سەر بە پاریزگای هەکاری کوژران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە حورییەت دەیلی، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو کە دەوترێت هێزەکانی پەکەکە چاندوویانە، نیوەڕۆی ئەمرۆ لە هەکاری ۵ سەربازی تورکیا کوژراون.

 لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ۴ ئەندام لە سەربازانی تورکیا دەسبەجێ بە هۆی تەقینەوەکەوە کوژراون و کەسێکیشیان لە رێگادا و لەبەر برینی سەخت گیانی لەدەست داوە.

ئەم هێرشە چەند کاتژمێر پاش کوژرانی دوو سەربازی دیکەی تورکیا لە پارێزگای وان، ڕوویداوە. 

News Code 4240

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =