وردەکاری تیرۆری نوێنەرێکی کورد/ شەهید بوونی دوو کەس

گرووپێکی چەکداری نەناسراو کەمێک پێش ئێستا هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلی نوێنەری شارەکانی ئیسلام ئاباد و داڵاهۆی کرماشان و بەو هۆیەوە ۲ کەس شەهید بوون و ۳ کەس بریندار کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە ۲۰ی پووشپەڕ، گرووپێکی ۴ کەسی هێرشی تیرۆریستیان کردە سەر ئتۆمبێلی حێشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە، نوێنەری شارەکانی داڵاهۆ و ئیسلام ئاباد غەرەب کە لەگەڵ ۴ بەرپرسی دیکەی کرماشان سەردانی ناوچەی ڕێژاوی کردبوو.

لەمبارەوە فەرهاد تەجەری نوێنەری گیلانغەرب لە مەجلیس بە مێهری وت: فەرامەرز ئەکبەری فەرمانداری داڵاهۆ، حوجەتوڵڵا نیک عەزم سەرۆکی تۆڕی پزێشکی ئاژەڵانی ئیسلام ئاباد، سەید فەرزاد ئەفزەڵی بەڕێوەبەری گشتی شیلاتی کرماشان لەگەڵ حێشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە سەردانی ناوچەی ڕێژاویان کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ خەڵکی ئەو دەڤەرە دیدار بکەن کە دەستڕێژی گولەیان لێکراوە.

 تەجەری زیادی کرد:بە هۆی ئەو هێرشەوە سەرۆکی تۆری پزیشکیی ئاژەڵانی ئیسلام ئاباد و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە شەهید بوونە و بەڕێوەبەری گشتی شیلاتی کرماشان و فەرمانداری داڵاهۆ بریندار کراون.

وتیشی: برینی فەلاحەت پیشە نوێنەری داڵاهۆ لە مەجلیس کەمە و باری تەندروستی جێگیرە.

ڕاشیگەیاند کە دوای ئەوەی تیرۆریستان هێرشیان کرد ئۆتۆمبێلەکەی خۆیان گڕ داوە و هەڵاتوون.

News Code 4239

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =