حکومەتی عێراق ئاسانکاری باشتر بۆ زیارەتکارانی ئێرانی دەکات

وەزیری فەرهەنگ و گەشتیاری عێراق لە ئامادەیی خۆیان لە بواری ئاسانکاری زیاتر بۆ زیارەتکارانی ئێرانی هەواڵی دا و وتی: ئێستا بستێن بۆ چالاکیی هاوبەشی فەرهەنگی و هونەری ئێران و عێراق گونجاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد مەهدی ئیسماحیلی، وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ عەسەن نازم وەزیری فەرهەنگ و گەشتیاری عێراق، وتی: لە گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق هەوڵمان دا ئاستی هاوکارییەکان لە بوارە جیاوازە هونەری و فەرهەنگییەکان زیاد بکەینەوە. لە هەمان پێوەندیشدا بەیاننامەیەکی هاوبەش واژۆ کرا.

لە درێژەی ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەڤانییەدا، حەسەن نازم وەزیەی فەرهەنگ و گەشتیاری عێراق، بە ئاماژە بە ڕێککەوتن بۆ بەڕێوەبردنی هەفتەی فەرهەنگی عێراق لە تاران، وتی: بەغدا میوانداری هەفتەی سینەمایی ئیران دەبێت و پرسی ئاسانکاری بۆ زیارەتکارانی ئێران لە ڕۆژانی ئەربەعین و بۆنەکانی دیکە خرایە بەر باسەوە و حکومەتی عێراق لە بواری ئاسانکاری زیاتر بۆ زیارەتکارانی ئێرانی پاداگرە و هیوادارین ئەو بابەتە ببێتە بنەمای تۆکمە کردنەوەی پێوەندییە فەرهەنگی و هونەرییەکانی دوو وڵاتەکە.

News Code 42381

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha