له‌ بۆکان فستیڤاڵێک بۆ ماسی گرتن به‌ڕێوه‌ چوو

له‌ شاری بۆکانی سه‌ر به‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوای ئێران فستیڤاڵێک بۆ ماسی گرتن به‌ قولاو به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له‌ شاری بۆکانی سه‌ر به‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و بە بۆنەی هەفتەی ئۆلمپیک، فێستیڤاڵێكی ماسی گرتن لە بەنداوی شه‌هید كازمی بۆكان بەڕێوە چوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ له‌م فستیڤاڵه‌دا هه‌ر ماسیگرێک به‌ قوڵاو له‌ که‌مترین کاتدا زیاترین ماسی بگردایه‌ت ده‌بووه‌ براوه‌. له‌ کۆتاییدا براوەكانی ئەم فێستیڤاڵە خەڵات كران.

لە كۆتایی ئەم فێستیڤاڵە دا ۱۵ كەس لە براوەكانی ئەم كێبركێیە خەڵات كران.

شایانی باسه‌ که‌ به‌نداوی شه‌هید کازمی ده‌که‌وێته‌ نێوان شاری سه‌قزی سه‌ر به‌ پارێزگای کوردستان و شاری بۆکان له‌ ئازه‌ربایجانی ڕؤژئاوای ئێران و یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌ترین به‌نداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و ساڵانه‌ بێچوو ماسییه‌کی فراوان تێیدا به‌ڕه‌ڵا ده‌کرێت و وه‌زری ڕاوه‌ ماسی و پایز له‌ لایه‌ن خه‌ڵکی ناوچه‌که‌وه‌ ڕاو ده‌کرێت و ده‌فرۆشرێت.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ که‌ ئه‌م فستیڤاڵه‌، رۆژی هه‌ینی، ۱۸ پۆشپەڕ، كاتژمێر ۵ی ئێوارە و بە بۆنەی هەفتەی ئۆلمپیک به‌ڕێوه‌ چوو. هه‌روه‌ها فێستیڤاڵه‌که‌ بە بەشداری ژمارەیه‌كی بەرچاو لە شارۆمەندانی بۆکانی لە بەنداوی كازمی بۆكان بەڕێوە چوو.

ئەم فێستیڤاڵە ئێوارە دەستی پێكرد و تا ٩ی شەو درێژەی كێشا.

News Code 4238

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =