بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌نوێترین پێشهاتداو دواى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى، موقتەدا سەدر داوا لەئەندامانی فراکسیۆنهكهى ده‌كات دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش به‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بکەن.
له‌نامه‌یه‌كدا له‌ڕێگه‌ى سه‌رۆكى كوتله‌كه‌ى له‌په‌رله‌مانى عێراقه‌وه، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوا لەپەرلەمانتارەکانی ڕەوتەکەی دەکات دەستلەکارکێشانەوەکەیان ڕادەستی سەرۆکی پەرلەمان بکەن.
دواتر محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نامەی دەستلەکار کێشانەوەی سەدرییەکانی قبووڵ کرد.
ئهگهربێتو په‌رله‌مانتاره‌كانى سه‌در ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه، ئه‌وا ئه‌وا چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى (شیعه‌كان) ده‌بێته خاوه‌نى زیاتر له 30 كورسى دیكه‌ى په‌رله‌مانیى.
باس لهوهشكراوه، به‌گوێره‌ى خشته‌ى كورسییه نوێیه‌كان له‌په‌رله‌مان، ده‌وڵه‌تى یاسا كه نورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، ده‌بێته كوتله‌ى گه‌وره‌ى پهرلهمانو هه‌روه‌ها 20 كورسی سه‌ربه‌خۆكانیش به‌ده‌ستده‌هێنێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، شه‌ش هێزى نوێ له‌په‌رله‌ماندا كه شكستیانهێناوه له‌به‌ده‌ستهێنانى كورسى، له‌نێویشیاندا سێ حزب كه له‌نێو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیدان ده‌بنه خاوه‌نى كورسى.
بۆچوونی ئێوە