شەپۆلی دەستگیرکردنی پەیڕەوانی گولەن گەیشتە تەرتەشی تورکیا

شەش سەربازی ئەرتەشی تورکیا بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ جەماعەتی گولەن دەسبەسەر کران.

بە راپۆتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " حوریەت " شەپۆلی دەستبەسەرکردنی شەش کەس بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ جەماعەتی گولەن ئەرتەشی تورکیاشی گرتەوە.

دادستانی ئێزمیر رۆژی رابردوو حوکمی دەسبەسەرکردنی دوو دەریادار و سێ ژنڕاڵ و یەک سەربازی دەرکرد.

" رەجەب تەیێب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا، " فەتحوڵڵا گولەن " هاودەستی رابردووی خۆی بە کۆ کردنەوەی بەڵگەی ناڕاست و پێکهێنانی دەوڵەتی سێبەر و تێکۆشان بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی تورکیا تۆمەتبار کردووە و بەم پێیە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی تورکیای بە تۆمەتی ئەندامێتی لە جەماعەتی گولەن دەسبەسەر کرد.

ئەگەرچی گولەن نیشتەجێی ئەمریکایە بەڵام لەلایەن حکومەتی تورکیاوە حوکمی دەسبەسەرکردنی دراوە.

گولەن دوو ساڵ لەمەوپێش دۆسیەی گەندەڵی دارایی ٨٥ میلیارد دۆلاری ئاشکرا کرد و هەروەها وتووێژی تایبەتیی ئەندامانی دەوڵەت و بەتایبەتی ئەردۆغان و کوڕەکەی لە سەر جێبەجێ کردنی پارەیێکی زیاد  و هەروەها وتوێژی تایبەتیی " ئەحمەد داود ئوغڵوو " سەرۆک وەزیرانی رابردووی تورکیا لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی سووریای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یووتیووب بڵاو کردەوە.

دوابەدوای ئەم دەرخستنانە بوو کە تۆمەتی سیخوڕی و ڕووخاندنی دەوڵەت درایە پاڵی لە لایەن ئەردۆغانەوە. فەتحوڵڵا گولەن لە هاودەستە رابردووەکانی ئەردۆغان و دوژمنانی ئەمڕۆیەتی. گولەن ئێستا لە ئەمریکا نیشتەجێیە و بە هۆی ئیدارەکردنی فێرگە ئایینیەکان لە وڵاتە جیاوازەکاندا، لایەنگری زۆری لە تورکیا هەیە.

News Code 4237

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =