کوژاندنەوەی کامێراکانی ئاژانس، شکستی ئەمریکا بەرانبەر ئیرانی سەلماند

ماڵپەڕی هەواڵی ئینترسپتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە داخستنی کامێراکان ئاژانس لەلایەن ئێرانەوە، نیشانەیەکی دیکە لە شکستی ئەمریکا لە بەرانبەر ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی ئینترسپتی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە کاردانەوە بە گۆڕانکارییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو هاوپەیوەند بە پەسەند کرانی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزری ناڤکی و دوابەدوای ئەوە داخستنی کامیراکانی ئاژانس لەلایەن ئێرانەوە، دانی پێدا نا کە داخستنی کامێراکانی ئاژانس لەلایەن تارانەوە نیشانەیەکی دیکەیە لە شکستی ئەمریکا لە بەرانبەر ئێران.

ئەو ماڵپەڕە ئەمریکییە وێڕای ئیدانە کردنی هەوڵی دۆناڵد ترامپ بۆ چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نووسیویە کە ئەو ڕێککەوتنە لەسەر بەڵێنێکی سادە پێک هات و ئەویش ئەوە کە ئێران بەرانبەر هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، چالاکییە ناڤۆکییەکانی لە ژێر چاوەدێری نیودەوڵەتی ئەنجام بدات تا بەم شێوەیە بەر بە شەڕێک لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین کە دەیتوانی بۆ ئەمریکا طێچووی زۆری هەبێت، بگیردرێت.

نووسەری ئەو وتارە وێڕای پاڵپشتی لە پابەند بوونی ئێران بە بەڵێنەکانی خۆی زیادی کرد: ئەوە ئەمریکا بوو کە پابەندەی بەڵێنەکانی نەبوو و بە هاندانی ئیسرائیل و هەندێک لە وڵاتانی کەنداوی فارس لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی چووە دەرەوە و سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارەکانی بە ئامانجی لەناوبردنی ئابووری ئێران گرتە پێش.

بە پێی نووسراوی ئەو ماڵپەڕە، ئەبێ لە جیاتی سەرکوت کردنی ئێران بۆ کوژاندنەوەی کامێراکانی ئاژانس ، ئەمریکا بە تاوانباری ئەو بابەتە بزانین. چونکوو کاتێک ئەمریکا هیچ هەنگاوێک بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەڵناگرێت، چلۆن ئەبێ چاوەروانی ئەوە بین کە ئێران پابەندەی بەڵێنەکانی بێت؟ کوژاندنەوەی کامێراکانی ئاژانس لەلایەن تارانەوە نیشانەیەکی دیکە لە شکستی ئەمریکا بەرانبەر ئێرانە.

News Code 42367

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha