داعش بە هەموو شێوەیەک لە ئەمریکا یارمەتی وەردەگرێت

کارناسێکی ئەمنیەتی عێراقی جەختی کرد کە پاشماوەکانی داعش هەر لە درێژەی ئامانجەکانی ئەمریکا لە عێراق، لە واشنتۆن یارمەتی وەردەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ڕیاز ئەلحوەیلی کارناسی ئەمنیەتی عێراقی جەختی کرد: پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش ئێستاش لەلایەن ئەمریکا و هەندێک لە وڵاتانی دراوسێیەوە پشتیوانی وەردەگرن و هەوڵ دەدەن بە کەڵکی ئاوەژۆ لە بۆشاییە ئەمنییەکان دووبارە خەسار لە عێراق بدەن.

ناوبراو زیادی کرد: ئالینا ڕومانۆفسکی کە وەکوو باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق خەریکی ئیش لە بواری تیرۆریزمە، یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی ئەوەیە کە بەستێن بۆ پاشماوەی سەربازانی ئەمریکا لە ناو عێراق خۆش بکات و بە نائەمن کردنی عێراق، بەر بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە بگرێت.

وتیشی: گرووپی تیرۆسیتی داعش بە چەک و جیهازاتی لۆجستیک لەلایەن ئەمریکا و هەندێک وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارسەوە پاڵپشتی دەکرێت و تورکیاش بە دەرمانی بریندارەکانی داعش و پێدانی جیهازاتی سەربازی یارمەتیدەریانە.

News Code 42365

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha