ڕخنه‌ی توندی گۆڕباچۆف له‌ بڕیاره‌که‌ی ناتۆ

دوایین سه‌رۆک کۆماری یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ناتۆ گرت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، میخائیل گۆرباچۆف له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ کردنی ڕێبه‌رانی ناتۆ وتی: ناتۆ باسی خۆڕاگری ده‌کات، به‌ڵام ئاکاره‌کانی هێرش کارانه‌ن.

دواین ڕێبه‌ری یه‌کێتی سۆڤیه‌ت، بڕیاری ئه‌م دواییه‌ی ناتۆی بۆ جێگیر کردنی ۴ هه‌زار هێز له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا به‌ هه‌نگاوێک بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر ڕووسیا لێکدایه‌وه‌ و وتی که‌ ناتۆ له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ تاکوو قۆناغی شه‌ڕی سارد بۆ شه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌ بگوازێته‌وه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی به‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ناتۆ له‌ پۆله‌ندا کرد و زیادی کرد: هه‌موو ئه‌م بڕیار و قسانه‌ به‌ ڕوونی نیشانی ده‌دات که‌ ناتۆ خوازیاری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕووسیایه‌، ئه‌وان به‌ردوام له‌ خۆڕاگری قسه‌ ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا له‌ دوای ئه‌وه‌ن که‌ شه‌ڕ له‌ دژی ڕووسیا هه‌ڵبگرسێنن.

دوای ئه‌وه‌ی که‌ ڕێکخراوی ئاتلانتیکی باکووری بڕیاری دا تاکوو له‌ سنووره‌کانی ڕووسیا سه‌رباز جێگیر بکات، یه‌نس ستۆلێتنبگ، ئه‌مینداری گشتی ناتۆ وتی: بڕیاره‌که‌ی ناتۆ سه‌باره‌ت به‌ زۆر کردنی سه‌رباز له‌ سنووره‌کانی ڕووسیا تاکوو ۳ ئەوەندە، ته‌نیا بۆ به‌رگری زیاتر له‌ ئه‌ندامانی ناتۆیه‌.

News Code 4236

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =