پێوەندییەکانی ئێران و ڤێنزۆئێلا ستراتیژیکە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پێوەندییەکانی ئێران و ڤێنزۆئێلا ستراتیژیکە و لە بوارە جیاوازەکاندا لە ئارادایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا، ڕایگەیاند: دوو وڵاتی ئێران و ڤێنزیۆئێلا ساڵانێکی ئەستەم و پڕ لە گەمارۆیان تێپەڕاندووە.

ڕەئیسی زیادی کرد: ئێمە هەمیشە لەگەڵ وڵاتانی دۆست و دراوسێ پێوەندی باشمان هەبووە ، یەک لەوانە وڵاتی ڤێنزۆئێلایە.

واژۆی بەڵگەی هاوکاری 20 ساڵە نمانەیەک لە ورەی دوو وڵاتەکە بۆ گەشەی پێوەندیەکانە

ناوبراو وتیشی: پێوەندیەکانی ئێمە و ڤێنزۆئێلا پێوەندییەکی ستراتیژیکە و لە وبارە جیاوازەکاندا لە ئارادایە. هاوکاری بیست ساڵەی نێوان دوو وڵاتەکە نمانەیەک لە ورەی بەرپرسانی باڵای دوو وڵاتەکە بۆ گەشەی پێوەندییەکانە.

رەئیسی وتیشی: لەو ئەو حکومەتانە هاوکاری لە بواری وزە، هێزگەی گەرمایی و دابینی پاڵاوگە لە وڵاتی ڤێنزۆئێلا و هەناردە کردنی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری و پێوەندی لە بواری ئابووری ، بەرگری و سەربازی و کشتوکاڵ ئەنجام دراوە.

هەروەها لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیا هەنگاوی باش لە ئێران هەڵگیراوە و دەتوانین ئەزموونەکانی خۆمان بخەینە بەردەست ڤێنزیۆئێلا.

News Code 42353

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha