قەڵەوترین کوڕی جیهان کێیە؟

قەڵەوترین کوڕی جیهان بە ۱۰ساڵ تەمەنەوە لە ئەندۆنێزیا ده‌ژی و ئێستا ۱۹۲ کیلۆگرم کێشی هه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،  ناوی" ئاریا پێرمانا " یە، ۱۰ ساڵ تەمەنی هەیە و ناوبانگی قەڵەوترین منداڵی جیهانی لەسەرە،ئەو ۱۹۲ کیلۆگرەم کێشی هەیە و هەر بەو بۆنەوە لە به‌ڕێگه‌داچوون، ئاماده‌بوون لە قوتابخانە و دۆزینەوەی جلی پێویست کێشەی هەیە.

لە سەرەتای منداڵیدا گەشەیێکی ئاسایی و باشی بوو بەڵام پاش دوو ساڵ کێشی لەشی هەر زۆرتر و زۆرتر دەبووەوە و ئیشتیای " ئاریا "ش بۆ خواردن ، رۆژ بە دوای رۆژ زیاتر دەبووەوە و تا ئەوەی کە تێگەیشتن "ئاریا "کێشەی جەستەیی هەیە و بۆ لای دوکتۆریان برد.

باوکی " ئاریا " دەڵێ کە لە باری ئابوورییەوە کێشەیان هەیە و ناتوانن بۆ دەرمانی پێویستی" ئاریا "هەنگاوێ هەڵێنن، بەڵام بە هیوان کە کوڕەکەیان ببێتەوە کوڕێکی ئاسایی.

ئەریا لە رۆژدا پێنج ژەم نان دەخوا،برێنج، ماسی، گۆشت، سووپی سەوزەمەنی ئه‌و چێشتانه‌ن کە ئاریا دەیانخوا بەڵام هەمشەش برسییەتی.

ئاریا لە کایەکردن لەگەڵ هاوتەمەنەکانی خۆیدا کێشەی هەیە و لە دۆزینەوەی جلی گونجاوی خۆیشیدا تووشی کێشەیە.

لەم دواییانەشدا کێشەی هەناسەی بۆدروست بووە و بۆ خەوتن ئەبێ سەری بخاتە سەر  شانێکی.

لە کاتێکەوە کە بنەماڵەکەی زانیویانە کە ئەو چێشتانە کە ئاریا دەیخوا زەرەریان هەیە بۆی، بڕیاریان داوە کە کەمتر چێشتێ پێبدەن، بە تایبەت دایکی کە زۆر لەسەری سوورە و ئیرادەی کردووە کە کێشی" ئاریا" بێنێتەوە سەر کێشێکی ئاسایی.

News Code 4235

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =