ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاوکاری کردنی سووریا و عێراق

سه‌رۆکی مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران دیداری کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ده‌بیرخانه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، سه‌ید عه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکی مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی، نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دیداری کرد و سه‌باره‌ت به‌ ئاڵ و گۆڕه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و ناوچه‌که‌ گفتوگۆیان کرد.

شه‌مخانی له‌م دیداره‌دا پیرۆزبایی ئازاد کردنی فه‌لوجه‌ی کرد و وتی: کاری تیرۆریستی خۆکوژی ته‌نیا گیانی شارۆمه‌ندانی بێ تاوانی عێراقی ده‌ستێنێ و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ دگه‌ڕێته‌وه‌ که‌ داعش له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕدا یه‌ک له‌ دوای یه‌ک ده‌یدۆڕێنێت.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی به‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌کی ۷ ساڵه‌ بۆ به‌رنگار بوونه‌وه‌ی داعش ده‌یانه‌ویست درێژه‌ به‌ داگیرکاری خۆیان له‌ سووریا و عێراق بده‌ن، به‌ڵام هێزه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان له‌ کورت ترین ماوه‌دا شکستیان به‌م تیرۆریستانه‌ هێنا.

نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌ ئه‌نومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران جه‌ختی کرد: کۆماری ئیسلامی له‌ هاوکاری کردنی ڕاوێژکاری و یارمه‌تی خه‌ڵکی سووریا و عێراق تاکوو کۆتایی هێنان به‌ تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت.

شه‌مخانی له‌ کۆتاییدا ئاماژه‌ی دا: له‌ ئێستادا هاوکارییه‌کانی نێوان ئێران، ڕووسیا و سووریا و به‌ره‌ی به‌رخۆدان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر له‌ به‌رزترین ئاستی خۆیدایه‌ و به‌ زوویی سوپای سووریا سه‌رکه‌وتنی زۆر ده‌گه‌مه‌ن له‌ سووریا به‌ ده‌ست دێنێت و کۆتایی به‌م دۆخه‌ ناله‌باره‌ش دێت.

هه‌روه‌ها سه‌ید عه‌مار حه‌کیم سپاسی یارمه‌تییه‌کانی ئێرانی کرد و وتی: بڕێک ناکۆکی و ئاڵۆزی ناوخۆیی له‌ عێراقدا بوونی هه‌یه‌ که‌ ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ ده‌ستێوردانی وڵاتانی دراوسێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌ با هۆشیاری ته‌واوه‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشه‌یه‌ هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه‌ تاکوو ئه‌م ناکۆکیانه‌ به‌ ئاشتی و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکرێت.

News Code 4234

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =