AP ١٤٠١ جۆزەردان ٢٠ ٠٩:٢٧

ڕەئیسی لە وەڵامی هەواڵنێری مێهر:

ئیسرائیل خەریکە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوایی هان دەدات

ئیسرائیل خەریکە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوایی هان دەدات

ئیبراهیم ڕەئیسی هاوپەیوەند بە هەوڵەکانی ئەم دوییەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ڕایگەیاند: ئەو کارەی کە ڕۆژاواییەکان و ئەمریکییەکان ئەنجامیان دا، ئیسرائیل هاندەریان بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی شەوی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵامی هەواڵنێری مێهر لە بواری هەوڵە دژە ئێرانییەکانی ئەم دواییەی ئاژانس و ئەویە کە ئایا بژاردەی چوونە دەرەوە لە ئێن پی تی لەسەر مێزی دەوڵەتی ئێران هەیە یان نا؟ وتی: هاوپەیوەند بە کارێک کە ڕۆژاواییەکان و ئەمریکییەکان ئەنجامیان دا، ئێمە پێمان وایە کە ئیسرئایل هاندەریان بووە.

ناوبراو درێژەی دا: هەر لە ئێرەشەوە ڕایدەگەیێنم کە ئەو هەوڵانە بە هیچ لەونێک ناتوانێت کۆماری ئیسلامی بەەو دوا هان بدات.

هەروەها وتیشی: ئێمە هەر لەسەر مافەکانمان پاداگریمان کردووە و جەختمان لەسەر مافەکانی گەلی ئێران کردووە و ناتوانین چاوپۆشی لە مافی گەلی ئێران بکەین.

News ID 42338

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha