ئێران ئامادەیە سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان بكات

له‌ کۆبوونه‌وه‌ی وەفدێكی باڵای ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق له‌ تاران جه‌خت له‌ زه‌رووره‌تی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست کرا بۆ په‌ره‌دان به‌ سه‌رمایه‌دانه‌ری ئێران له‌ هه‌رێمی کوردستان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌ تاران، رۆژی ڕابردوو وه‌فدی ئێرانی‌ بەسەرۆكایەتی یەحیا ئال ئیسحاق سەرۆكی ژووری بازرگانی و وەزیری پێشووی بازرگانی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی نوێنەرایەتی حکوومه‌تی هەرێمی كوردستانی كرد.

وەفدەكە لەلایەن نازم دەباغ نوێنەری حکوومه‌تی هەرێمی كوردستان لەتاران پێشوازییان لێكراو.

 ئال ئیسحاق خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و وەك وەفدی هاوبەشی بازرگانی ئێران و عێراق ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ گەشەپێدانی هاوكارییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لەبواری بازرگانی و سەرمایەگوزاریدا.

ناوبراو راشیگەیاند: دەبێت بەدڵنیاییەوە هەموو لایەكمان بەرز بڕوانینە ئەم پەیوەندییەی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان و نابێت رووداوە نەخوازراوەكان كار بكەنەسەر پەیوەندییەكان.

وتیشی: ده‌بێ بەهەموو لایەكمان بەڕێگای گفتوگۆ و ئاشتی چارەسەری ئەو كێشە نەخوازراوانە بكەین  بۆ بەدیهێنانی زەمینەیەكی پڕ لەئاسایش و هێمنی بۆ بازرگانان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەروەها بۆ هاووڵاتیانی هەردوولا.

لای خۆشیەوەنوێنەری حکوومه‌تی هەرێمی كوردستان دڵنیایدا كە هەمیشە حکوومه‌تی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پاڵپشتی و هاوكاری بووە بۆ گەشەپێدانی بواری ئابووری و بازرگانی و سەرمایەگوزاری و گرنگی بەپاراستنی ئارامی و هێمنی دەدات.

News Code 4233

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =