ده‌نگۆکان له‌سه‌ر کوژران یان نه‌کوژرانی فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای په‌که‌که‌

ئێواره‌ی دوێنێ میدیاکانی نێزیک له‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌واڵیان له‌ کوژرانی باهۆز ئه‌ردال فه‌رمانده‌ی باڵای هه‌په‌گه‌ (باڵی سه‌ربازی پارتی کرێکارانی کوردستان) له‌ سووریا دا و په‌که‌که‌ش ره‌تی کرده‌وه‌.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دوای ئه‌وه‌ی که‌ناڵه‌کانی وه‌ک سی ئێن ئێن تورک و ئاژانسی هه‌واڵی ئانادۆڵۆ نووسیان که‌ باهۆز ئه‌رداڵ فه‌رمانده‌ی باڵای هه‌په‌گه‌ له ‌شارۆچكه‌ی هیمو سه‌ربه‌ شاری قامیشلۆ له‌ سوریا له‌لایه‌ن كه‌تیبه‌كانی تل حه‌میسه‌وه‌ كوژراوه، وته‌بێژی هێزی پاراستنی گه‌ل سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه.

میدیاكانی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ له‌وانه‌ش مد نوچه‌ و فرات نیووز نووسیان فه‌همان حوسێن ناسراو به‌ باهۆز ئه‌رداڵ نه‌ کوژراوه‌ و به‌رده‌وامه‌ له‌ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانی و سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵی ده‌زگا تورکییه‌کان دوره‌ له‌ ڕاستی.

له‌مباره‌وه‌ خه‌ندان به‌ گێرانه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی میلله‌تی تورک نووسی: خالید ئه‌لحه‌سكاوی وته‌بێژی كه‌تیبه‌كانی تل حه‌میس (که‌ له ‌دژی ده‌وڵه‌تی سووریا شه‌ڕ ده‌كه‌ن) رایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌شارۆچه‌كه‌ی هیمو سه‌ربه‌ شاری قامیشلو ته‌قه‌یان له‌كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی باهۆز ئه‌رداڵ كردووه ‌و خۆی‌ و هه‌شت پاسه‌وانی ناوبراویان "كوشتووه‌".

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ میدیاكانی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ هه‌واڵه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه، كه‌ناڵی مه‌د نوچه‌ له‌زاری وته‌بێژی هێزی پاراستنی گه‌ل(هه‌په‌گه) ه‌وه‌ نووسی: هه‌واڵی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ سه‌باره‌ت به‌ كوشتنی باهۆز ئه‌رداڵ له‌راستییه‌وه‌ دووره.

وته‌بێژه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌ جه‌ختیشی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ باهۆز ئه‌رداڵ له‌سه‌ر كار خۆی به‌رده‌وامه.

هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵی فرات نیوز نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌كانی هه‌په‌گه‌ بڵاویكرده‌وه‌ که‌ باهۆز ئه‌رداڵ  له‌سه‌ر كاری خۆیه‌تی‌و نه‌كوژراوه.

تا ئێستا به‌رپرسانی باڵای په‌که‌که‌ و هه‌په‌گه‌ به‌ فه‌رمی هیچ به‌یاننامه‌یه‌کیان له‌سه‌ر ده‌نگۆیه‌ بڵاونه‌کردووه‌ته‌وه‌ و ده‌وڵه‌ت و ئه‌رته‌شی تورکیاش به‌فه‌رمی لێدوانی له‌مباره‌وه‌ نه‌داوه‌ و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ته‌نیا ده‌نگۆ و هه‌واڵی ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و میدیاکانه.

News Code 4232

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =